ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر بێ ڕه‌و‌نه‌قی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم له‌ پارێزگای كرماشان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، وێڕای ته‌بلیغ و هه‌زینه‌ی زۆری ڕژیم بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ر دوو مه‌جلسی شۆرای ئیسلامی و خوبره‌گانی ڕێبه‌ری، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ پارێزگای كرماشان باس له‌ بێ ڕه‌ونه‌قی بازاڕی به‌ربژێره‌كان ده‌كه‌ن.

به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ڕژیم به‌ربژێره‌كانی له‌ تایفه جۆراجۆره‌كان هه‌ڵبژاردووه‌ و له‌ ڕێگه‌ی ڕانته‌وه‌ به‌ڵێنێكی زۆری پێ داون تاكوو بتوانن كه‌ش و هه‌وای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ركابه‌ری و ململانێی نێوانیان قه‌ره‌باڵغ بكه‌ن و ده‌نگده‌رێكی زۆرتر بكێشنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. وێڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی ڕژیم، خه‌ڵك بایه‌خ به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان نادات و له‌ كرماشان و شارستانه‌كانی ده‌ورووربه‌ری، وێنه و پۆسته‌ری نوێنه‌ره‌كان ده‌سووتێنن و به‌نێره‌ هه‌ڵواسراوه‌كانیان ئه‌دڕێنن و فڕێی ده‌ده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net