به‌ندكراوانی به‌نده‌كانی ئه‌منیه‌تی و تایبه‌تی زیندانی ورمێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان ناردووه خوازیاری سه‌ردانكردنی ئه‌و زیندانه و بینینی دۆخی ناله‌باری به‌ندكراوان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤ، باروودۆخی به‌ندكراوان له به‌نده‌كانی ئه‌منیه‌تی و تایبه‌تی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ زۆر خراپه و به‌رپرسانی زیندان دوو هێنده‌ی زه‌رفیه‌تی دوو ژووری ٣٠ متری زیندانیان تێدا ڕاگرتووه و به ئاشكرا به‌ندكراوان ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئه‌ده‌ن. به‌ندكراوانی ڕاگیراو له‌و دوو به‌نده ئیمكانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاریان نییه و مه‌ئموورانی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیم ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ن. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ژماره‌یێك له به‌ندكراوانی ئه‌و دوو به‌نده ناچار به خۆكوژی بوون و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.