به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، زیندانی ورمێ یه‌كێك له قه‌ره‌باڵغترین و خراپترین زیندانه‌كانی ئێرانه كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و زیاتر له هه‌ر شوێنێك تێدا مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كرێت.
زیندانی ورمێ له پێنج كیلۆمتری جاده‌ی ورمی هه‌ڵكه‌وتووه و له ساڵی ١٣٤٨ی هه‌تاوی درووست كراوه. ئه‌و زیندانه به زیندانی ده‌ریا ده‌ناسن و زه‌رفیه‌تی ٧٠٠ به‌ندكراوی هه‌یه، له حاڵێكدا پێنج هه‌زار به‌ندكراوی تێدا زیندانی كراوه. ٦٠ له سه‌دی به‌ندكراوان كورد و سونه مه‌زهه‌بن و ٤٠ له سه‌دی دیكه‌یان ئازه‌ری و شێعه مه‌زهه‌بن. به‌ندكراوانی كورد له شاره‌كانی جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و ئازه‌ربایجانی غهربییهوه بۆ ئه‌و زیندانه دوورخراونه‌ته‌وه. به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام و به بیانووی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن مه‌ئمووران و به‌رپرسانی زیندانه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێن. به‌ندكراوانی سیاسیش له دۆخێكی خراپی بێهداشتی و ده‌رمانی دا ڕاگیراون، به‌نده‌كانیان بێ ئیمكاناته و له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تێكه‌ڵ كراون. له زیندانی ورمێ وه‌رزشی تاكه‌كه‌سی و به‌كۆمه‌ڵ قه‌ده‌غه‌یه. ته‌خت بۆ خه‌وتن نییه و به‌ندكراوان ناچارن له‌سه‌ر ئه‌رزدا بخه‌ون. به‌ندی ژنانی ئه‌و زیندانه دیواره‌كانی كورته و هه‌ر دیوێكی ٢٠ كه‌سی تێدایه، پێنج سرویسی بێهداشتی و سێ حه‌مامی هه‌یه و منداڵان له‌گه‌ڵ دایكه‌كانیان ده‌مێننه‌وه. مادده‌ی هۆشبه‌ر به ئاسانی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه و هه‌ندێك زیندانی وه‌كوو ئامرازی سه‌ركوتی به‌ندكراوانی دیكه به‌كار ده‌برێن، ئه‌شكه‌نجه‌دان ڕه‌واڵی ئاسایی زیندانه. بێگاری به به‌ندكراوان ده‌كه‌ن و له خۆیان و بنهماڵهكایان به‌رتیل وه‌رده‌گرن، زۆر جار ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر به‌ندكراوانی ژن و كاریان پێ ده‌كه‌ن و مانگانه ته‌نیان ٤٠ هه‌زار تمه‌نیان پێ ده‌ده‌ن.