دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ڕه‌ساڵه‌ت له ناوچه‌ی ١٩ی شاره‌داری تاران كه ته‌نیا نیو ساعه‌ت تا به‌یتی خامنه‌یی دوورن و ١٠ كیلۆمتر تا مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ڕژیم مه‌ودایان هه‌یه، له دۆخێكی كاره‌ساتباردا ده‌ژین و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خ به ژیانی هه‌شت هه‌زار ژن و منداڵ و به‌ساڵاچووی ئه‌و شارۆچكه‌یه نادات.
به‌شێك له‌و ڕووداوه دڵته‌زێنانه‌ی كه ته‌نیا له شارۆچكه‌ی ڕه‌ساڵه‌ت ڕوویداوه بریتین له: ١- منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ به ناوی “زه‌هرا.س” به‌هۆی كه‌وتنه نێو چاڵاوی ئاوه‌ڕۆ گیانی له‌ده‌ست داوه، زه‌هرا ٢٣هه‌مین منداڵی دانیشتووی ئه‌و شارۆچكه‌یه بووه كه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی گیانی له‌ده‌ست داوه. ٢- “ڕۆقه‌یه مه‌هتاج” منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ كه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له مه‌دره‌سه له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌گی هاره‌وه پارچه پارچه كرا و گیانی له‌ده‌ست دا. ٣- “ئه‌میر حسێن فه‌ر” منداڵێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ كه له یافت ئاباد به‌هۆی هه‌ڵه‌ی خاوه‌نكار له نێو كوڕه‌ی خشت په‌زی به ته‌واوی سووتا و ته‌نیا ئێسقانه‌كانی مایه‌وه. ٤- شه‌هلای ته‌مه‌ن ٤٢ و منداڵ شه‌ش مانگه‌كه‌ی به‌هۆی ژاراویبوون به گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆنی حاسڵ له سووتاندنی كارتۆن له نێو حڵه‌بیه‌كدا كه بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆیان ئیستفاده‌یان ده‌كرد گیانیان له‌ده‌ست داوه. سێ ڕۆژ به‌دوای ئه‌و ڕووداوه هاوژینی شه‌هلا كاتێك ده‌گرێته‌وه ماڵ و ئه‌و دیمه‌نه ناخ هه‌ژێنه ده‌بێنێت، ده‌ڕواته سه‌ر پردی خانی ئاباد و له‌وێوه خۆی فڕی ده‌داته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست ئه‌دات. ئه‌مانه ته‌نها به‌شێك له‌و كاره‌ساتانه‌یه كه به‌سه‌ر دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ڕه‌ساڵه‌ت له نزیك به‌یتی خامنه‌یی ڕوویداوه و به‌رپرسانی جه‌نایه‌تكار و گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی له بێ‌شه‌رمی ته‌واو و له ڕیفاهی كامل‌دا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.