ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر مانگرتنی شكۆمه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان دژبه‌ ئێعدام

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، پاش بانگهێشتی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستان بۆ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری دژبه‌ ئێعدامی “وه‌فا ئازه‌ربار”، “پژمان فاتحی”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “موحسن مه‌زڵووم”، خه‌ڵك له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كان نه‌مایشێكی شكۆمه‌ندیان له‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی دژبه‌ كۆماری په‌ت و سێداره‌ نیشاندا.

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، ورمێ، قوروه‌، ڕه‌وانسه‌ر، مه‌ریوان، مهاباد، نگڵ، میرائاوا، سه‌وڵاوا، جوانڕۆ، بۆكان، كامیاران، دێولان، سه‌قز و بانه چوون به‌ده‌م داخوازی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار گیانبه‌ختكردووه‌ و بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان و دووكان و بازاڕه‌كانیان نه‌كرده‌وه‌، هاوكات خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌و چوار گیانبه‌ختكردووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net