شه‌وی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، مه‌راسمی چوارشه‌ممه سووری وێڕای جێگیركردنی هێزی سه‌ركوت له شه‌قام و كۆڵانی شاره‌كانی كوردستان و ئێران به جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایه شه‌ریفه دایكی هه‌میشه زیندوو “ڕامین حسێن په‌ناهی”، له شه‌وی چوارشه‌ممه سووری دا په‌تی سێداره‌ی ئاور داوه و له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت. له شاره‌كانی كوردستان و ئێران كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی و ئازادیخواز به تۆڕدانی حیجابی ئیجباری و وتنه‌وه‌ی دروشم، چوارشه‌ممه سووریا‌ن له هه‌موو گه‌ڵانی ئێران پیرۆزبایی كرد. له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئێكباتان، گێشا و وه‌لیعه‌سر كچان و ژنان به ده‌ور ئاگردا سه‌مایان كرد و له شاری ڕه‌شت خه‌ڵكانێكی زۆر له مه‌یدانی شاره‌داری كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ مۆسیقا ڕه‌قس و سه‌مایان كرد. له قه‌زوێن بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر “جه‌واد حه‌یده‌ری” و كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و له كرماشان، ورمێ، ڕه‌وانسه‌ر، دێولان، قوروه، بۆكان، سه‌قز، كامیاران، مهاباد، پیرانشار،دیوانده‌ره، سه‌رده‌شت، بانه، شنۆ و نه‌غه‌ده خه‌ڵك به جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دا هه‌ڵپه‌ڕین و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.