ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیه و تیرۆریستانی سه‌ر به‌و وڵاته، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا، ٥٠١ هاووڵاتییان لە كانتۆنی عەفرینی داگیرکراو ڕفاندووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووه، گروپە ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به دەوڵەتی تورکیا به‌رده‌وام له پێشێلكارییه‌كانیان له ڕۆژئاوای كوردستان و به تایبه‌ت كانتۆنی عه‌فرین. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ڕێژه‌ی ڕفاندن، كوشتن، تیرۆر، دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی نه‌ناسراو له هه‌رێمی عه‌فرین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. گرووپه تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به توركیا ڕۆژانه هه‌ڵده‌كووتنه سه‌ر ماڵی شارومه‌ندانی كورد و باجیان لێ وه‌ر ده‌گرن. به پێچه‌وانه‌ی ئیدعاكانی ده‌وڵه‌تی توركیا، له پشت ئه‌و ڕفاندنانه هیچ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی نییه و له سه‌دا ٩٠یان به شێوه‌ی نایاسای ئه‌نجام دراون، هه‌روه‌ها هیچ ڕێگهیێك بۆ ئاگاداربوون له چاره‌نووسیان نییه و تیرۆریستان له پێدانی زانیاری خۆده‌بوێرن. هه‌ڕه‌شه له كه‌س و كاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ده‌كه‌ن و داوای پاره له بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.