32
					
					
                    
						                    
                
            
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی ٧ ساڵ ڕابردوودا به لانیكه‌م هه‌زار و ده سووختبه‌ری به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان له‌ده‌ستداوه و بریندار بوون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌رفه‌تی کار، بووه‌ته هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی لاوان و خه‌ڵكی هه‌ژاری پارێزگای سیستان و به‌لووچستان رووله پیشه‌ی سووختبه‌ری بکه‌ن. ساڵانه به هۆی ته‌قه‌ی ڕاستهوخووی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراو و هه‌روه‌ها ڕوودانی ڕووداوی هاتووچوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له سووختبه‌ران گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یا بریندار و كه‌م ئهندا ئه‌بن.
 
			         
			         
			         
                    