6
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ته‌نیا ٢٢ ڕۆژدا، ٢٢ ژن له لایه‌ن بنه‌ماڵه و هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه له ئێران كوژراون و دادگای ڕژیم پێداچوونه‌وه له سه‌ر دۆسیه‌كانیان ناكات.
كۆماری ئیسلامی به زه‌وت كردنی مافی بنه‌ڕه‌تی ژنان و په‌سه‌ند كردنی یاسای دژ به ژن، ڕاسته‌وخۆ كۆمه‌ڵگای کردوه به كوشتارگه‌ی ژنان و ته‌نانه‌ت تاوانبرانی دژ به ژنیش سزا نادات. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان له ماوه‌ی ٢٢ ڕۆژدا، ٢٢ ژن له لایه‌ن هاوسه‌ر و بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون، كه ئه‌مه‌ش به ته‌نیا ئه‌و ئاماره‌یه كه ڕوونكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به سه‌رنج دان به ناڕوونی سیسته‌می قه‌زایی و دادی كۆماری ئیسلامی، ئاماری توندوتیژی دژ به ژنان زۆرتره، به‌ڵام زۆربه‌ی شاراوه‌یه و كه‌س له‌سه‌ری پێداچوونه‌وه ناكات.