
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه لانیكه‌م ٦٣ ژن له لایه‌ن بنه‌ماڵه یان هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه كوژراون و زۆربه‌ی تاوانباران به لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌كانیان ئازاد كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ژیان، ئابووری و ئه‌منیه‌تی ژنان له ئێران و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی یاسایه‌كی پیاوسالارانه له ئێران و پاراستنی تاوانباران، ساڵانه ڕێژه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له ئێران به‌رزتر ده‌بێته‌وه. به وته‌ی “زه‌هرا ئێفتخار زاده” به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی ئه‌منی “ئاتنا“، به هۆی تۆمار نه‌كرانی ئاماری توندوتیژی دژ به ژنان، هێشتا ئامارێكی ڕوون له به‌رده‌ستدا نییه و به پێی ئاماره نا فه‌رمییه‌كان، هه‌ر دوو ڕۆژ ژنێك له لایه‌ن بنه‌ماڵه یان هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژراوه.