ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر خۆكوژی دونیا فه‌رهادی له‌ شاری پاوه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، قوتابییه‌كی گه‌نج به‌ ناویدونیا فه‌رهادیته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی باوكی خۆی له‌ بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی خسته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دایكی دونیا فه‌رهادی قوربانی هاوسه‌رگیری له‌ ته‌مه‌نی منداڵی بووه‌ و چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ هاوژینه‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه‌. باوكی دونیا كه‌سێكی زۆر مه‌زهه‌بی و كۆنه‌په‌ره‌ست بووه‌ و به‌ بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجاب چه‌ند جار كچه‌كه‌ی به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه به‌شێك له‌ سه‌ری تاشیوه‌. ڕۆژی شه‌ممه‌ دونیا قوتابخانه به‌جێ دێڵێت و له‌ سه‌ر بینایه‌كی نێوه‌كار خۆی فڕێ ده‌داته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات. به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ركه‌وت فه‌رهادی باوكی دونیا له‌ ستوورییه‌كی ئینستاگرامی دا داوای له‌ خه‌ڵكی پاوه‌ كردووه‌ وێنه‌ی كچه‌كه‌ی دانه‌نێن چوونكه‌ كافر بووه‌. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێو خه‌ڵك ساز كردووه‌ و ڕۆژی ڕابردوو سه‌دان كه‌س به‌شداری مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی دونیا بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net