16
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان، له مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٢٥ شارۆمه‌ند له شاره جیاوازه‌كانی ئێران‌دا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ١٠ كه‌سیان ژن بوون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، زۆرترین ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له پارێزگای سیستان و به‌لوچستانه وده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شارومه‌ندان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه له ئاست ساڵی ڕابردوودا به ڕێژه‌ی 12.5 به‌رزبووته‌وه. جێگای ئاماژه‌ی ٤٦ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان هاووڵاتی كوردن و هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و شوێنی ڕاگرتنی ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان دیار نییه.