2
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ٣١ چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێ دوایین هه‌واڵه‌كان، ئه‌و هاووڵاتیانه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم، هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی ئیسرائیل، هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیم“، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون، كه كۆمه‌ڵێك له ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه پاش كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه، به دانانی بارمته‌ی قورس ئازاد كراون و به‌شێكی دیكه‌شیان هێشتا ڕاگیراون و چاره‌نووسیان دیار نییه.