ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌ كۆمه‌ڵی چالاكانی فه‌رهه‌نگی له‌ تاران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی گه‌لاوێژ، به‌ شێوازێكی هاوكات پێنج كه‌س له‌ چالاكانی فه‌رهه‌نگی و سیاسی له‌ شاری تاران، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ ڕفێندراون و هێشتا شوێنی ڕاگرتنیان دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و پێنج چالاكوانه‌ به‌ ناوه‌كانیئێحسان ڕوسته‌می،ڕامین ڕوسته‌می،حه‌سه‌ن توزنده‌ جانی،نیما مێهدی زادگانومه‌رجان ئه‌رده‌شیر زاده‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیكانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ توندوتیژیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان پێ نه‌دراوه‌. “ئێحسان ڕوسته‌میوه‌رگێڕی ده‌یان كتێب له‌ بواری ئابووری سیاسی و ڕه‌خنه‌ له‌ سه‌رمایه‌داری جیهانییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌، ئه‌و پێنج هاووڵاتیه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیاندا تا ئێستا مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان پێ نه‌دراوه‌ و ته‌نانه‌ت هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان دیار نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net