ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر دۆخی كرێكارانی ساختمانی له‌ كرماشان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

“محه‌ممه‌دزاده‌” ئه‌ندامی كانوونی سنفی كرێكارانی ساختمانی كرماشان ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی ماوه‌ی ٨ ساڵه‌ ڕاگیراوه‌ و له‌و ماوه‌یەدا‌ به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كرێكارانی ئه‌و به‌شه‌ هه‌ڵ نه‌گرتووه‌.

بێبه‌ری بوونی كرێكارانی ساختمانی له‌ مه‌زایای خانه‌نشینی پێشوه‌خته یه‌كێكی دیكه‌ له‌ گرفته‌كانی كرێكارانی ساختمانییه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كرێكار بیمه‌ش بێت، گیانی هه‌ر له‌ مه‌ترسی دایه‌. كاری كرێكارانی ساختمانی، بە كاری سه‌خت و زیان ئاوه‌ر حیساب ناكرێت له‌ حاڵێكدا یه‌كێك له‌ پیشه‌ پڕ مه‌ترسیه‌كانی ئێرانه و نیوه‌ی ڕووداوه‌كانی كار له‌و به‌شه‌دا ڕوو ئه‌دات. كرێكارانی ساختمانی پاش ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵ كاركردن به‌هۆی نه‌بوونی توانایی ماڵی له‌ په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ناتوانن خانه‌نشین بن، ئه‌وه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كرێكارانی ساختمانی تا ئه‌و ڕۆژه‌ی زیندوون ئه‌بێ كار بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net