8
له ساڵی ٢٠٢٤دا ٦ مامۆستای زمانی كوردی له كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌روه‌ها ٧ مامۆستای دیكه له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه حوكمی به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ٢٠٢٤دا گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر مامۆستایانی زمانی كوردی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی لانیكه‌م ٦ مامۆستای زمانی كوردی له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان، له سه‌ر ٧ مامۆستای به‌ندكراوی دیكه‌ی زمانی كوردی سه‌رجه‌م ٢٠ ساڵ و ٨ مانگ زیندان سه‌پێندراوه.