ماڵپه‌ڕی هێرانا پاش ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسڕائیل و ئێران ڕاپۆرتێكی له سه‌ر زێانه‌كانی ١٢ ڕۆژ شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو وڵاته ئاشكرا كرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٢٦ پارێزگای ئێران له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كراوه و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، هه‌زار و ٥٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و چوار هه‌زار و ٤٧٦ كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٨٢٣ كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به سه‌ر ده هه‌زار درۆنی بومڕێژكراو دا گیراوه. له دوازده‌همین ڕۆژدا به‌هۆی بۆردوومانی ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فییه، ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون. له نێو كوژراوه‌كان ٤٩ كه‌س ژن، ١٣ كه‌س منداڵ و ٩٧١ كه‌س له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون.