به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٦٦ به‌ندكراوی ڕاگیراو له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له سێداره دراون.
به پێی ئه‌و ئامارانه، له سه‌ره‌تای مانگی نوێ زایینی ئه‌مساڵه‌وه، یه‌ك هه‌زار و ٥٣٤ زیندانی له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌ته جیاوازه‌كان له سێداره دراون و به‌م شێوه‌یه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ژماره‌ی به‌ندكراوانی له سێداره دراو به پێی ساڵی ڕابردوو به‌رزتر بووه‌ته‌وه. شایانی باسه له كاتی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل و هه‌روه‌ها پاش ئه‌و شه‌ره، كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیان به تۆمه‌تی ناڕه‌وای “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ژماره‌یه‌كی زۆریان حوكمی سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پێندراوه كه مه‌تارسی له سێداره‌دانیان له ڕۆژانی داهاتوودا له ئارادایه.