5

به پێی ڕاپۆره‌كان، له ماوه‌ی ١٣ ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٦٥٦ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌و ئامارانه، ئه‌و كۆڵبه‌رانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراو له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی یان پاشماوه‌كانی شه‌ڕی نێوان عراق و ئێران، كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له به‌رزاییه‌وه و سه‌رما بردوویی، گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ١٩١٨ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون. شایانی باسه به هۆی قه‌یرانی ئابووری له ئێران و كوردستان، ساڵانه ده‌یان لاو و جه‌وان له كوردستان ڕوو له پیشه‌ی كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن و ژیانیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌كانی ژیانده‌خنه مه‌ترسییه‌وه.