ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زیانەکانی شەڕ و قەیرانی مرۆیی لە ئێران

ڕۆژی ڕابردوو و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لانیکەم ٣٦٠ هێرش لە لایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم لە شارە جیاوازەکانی ئێران ئەنجام دراون.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بە گشتی لە ١١٩ ڕووداو لە ١٨ پارێزگای ئێران و کوردستان، ٣٧ کەس لە هێرشەکاندا کوژراون کە پێکهاتوون لە هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هاووڵاتیانی مەدەنی. لە هەمان کاتدا لە دەستپێکی شەڕەوە تا ئێستا لانیکەم یەک هەزار و ٥٦٨ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەستداوە، هەزار و ٢١١ کەس لە ئەندامانی هێزە پەیوەندیدارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کوژراون و ٧٠٧ کەسی دیکەش هێشتا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژڕەی هێرشەکان بۆ سەر ناوەند و پێگەکانی ڕژیم بەرزتر دەبێتەوە و کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی کەمکردنەوەی زیانە گیانییەکانی، ناچار بە زەوت کردنی ناوەندە گشتییەکان بووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net