ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هێرشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارە جیاوازەکانی ئێران

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بە هۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارە جیاوازەکانی ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە بیناکانی حکومەت بە تەواوی لە ناوچوون.

بەپێی زانیارییەکان، تا ڕۆژی یەکشەممە ٥٤ هەزار و ٥٥٠ یەکەی مەدەنی زیانیان پێ گەیشتووە یان وێران بوون. لە نێوان ئەواندا ٢٩ هەزار و ١٤٦ بینای نیشتەجێبوون و ٦ هەزار و ٨٥١ بینای بازەرگانی لە پارێزگا جیاوازەکان زیانیان پێگەیشتووە. هەروەها لە پارێزگای تاران ١٨ هەزار و ١٨٠ بینای دیکەی نیشتەجێبوون و بازەرگانی ڕووخاون. بەپێی هەمان ڕاپۆرت، ١٢٠ قوتابخانە زیانیان پێ گەیشتووە و ٢٣٦ ناوەندی تەندروستی و داروخانەش زیانیان پێگەیشتووە. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net