ڕەفیق سەلیمی، چالاکی کرێکاری و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن،ژیان،ئازادی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی موحارەبە سزای دە ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ڕه‌فیق سه‌لیمی لە ماوەی به‌ندكرانی دا له مافی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش بووه له حاڵێكدا ناوبراو چه‌ند جۆر نه‌خۆشی هه‌یه و پێویستی به ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی درا و پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه به تۆمه‌ته‌كانی “پێكهێنانی گرووپی نایاسایی” و “تێكدانی ئاسایشی وڵات” به افساد فی الارض تۆمه‌تبار و به ده ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.