ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٤ هاووڵاتی کورد لە شاری شنۆ

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٤ هاووڵاتی کورد لە شاری شنۆ

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٤ هاووڵاتی کورد لە شاری شنۆ

15:37 – 19 March 2024

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

لانی کەم چوار هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی ئەمیر ڕەحمانی، فەخرەدین ئەحمەدی، شەهرام شاهی و ڕەحیم سەلامەت لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێرە سەرەتایییەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٤)، لانی کەم چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی ئەمیر ڕەحمانی، فەخرەدین ئەحمەدی تەمەن ٢٨ ساڵ، شەهرام شاهی و ڕەحیم سەلامەت لە ئەنجامی هەڵکوتانی شەوانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەرکران.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، دەستبەسەرکرانی ئەو چوار هاووڵاتییە بەبێ نیشاندانی هیچ چەشنە بەڵگەیەکی دادوەری و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی ئەنجام دراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net