6

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەرتەشی ئیسرائیل لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئامارێکی وردی سەبارەت بە هێرشەکانی بۆ سەر پێگە سەربازی و ستراتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی بڵاو کردەوە.
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، هێزە ئاسمانی و مووشەکییەکانی ئیسرائیل لە هەڵمەتێکدا توانیویانە نزیکەی ٣٠٠ مووشەک هاوێژی ئێرانی لەناو ببەن کە هەڕەشەیەکی سەرەکی بوون بۆ ئاسایشی ئەو وڵاتە. لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە کراوە کە تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠٠ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی ئێران ئەنجام دراون و نزیکەی دوو هەزار شوێنی ستراتیژی، لەوانە کۆگاکانی چەک، ناوەندەکانی فەرماندەیی و بنکە لۆجیستییەکان، کراونەتە ئامانج.