به‌یانی هه‌ینی ٢٩ی خاكه‌لێوه، په‌یمان خانزاده سه‌رۆكی زیندانی ورمێ به بنه‌ماڵه‌ی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلووی ڕاگه‌یاند كه به فه‌رمانی دادستانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، سزای سێداره‌ی ناوبراو ڕاگیراوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه پارێزه‌ری حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو ڕایگه‌یاندبوو كه بڕیاره حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه بچێت. به‌و بۆنه‌وه بنه‌ماڵه‌ی حه‌مید و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م زیندانی ورمێ مانیان گرت و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ناوبراو بوون. كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به‌و حوكمه نائینسانییه دادستانی ڕژیمی ناچار كرد سزای سێداره‌ی حه‌مید ڕابگرێت، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه‌ی هێشتا له‌به‌رده‌م زیندان دا ماونه‌ته‌وه و داوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.