ڕاگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته‌ هه‌واییه‌كان له‌ سه‌ر ئێران

به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ری دستپێكردنی هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، سه‌رجه‌م گه‌شته‌ هه‌واییه‌كان له‌ ئێران ڕاگیراوه‌.

ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ ته‌نیا گه‌شتی سه‌ربازی، حكوومی، پزیشكی، ئۆپه‌راسیۆنی چاودێری ناوچه‌ سنوورییه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ مۆڵه‌ت و ئیزنی تایبه‌تیان هه‌یه‌، هێڵی هاتوچۆیان كراوه‌یه‌ و گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی دیكه‌ له‌ ئێران سه‌رجه‌م ڕاگیراون. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردوو، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئامریكاوه‌ ڕاگه‌یندرا كه‌ كه‌شتی فرۆكه‌ هه‌ڵگریئابراهام لینكۆڵنگه‌یشتووه‌ته‌ مه‌ودای هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن و هه‌روه‌ها زۆرێك له‌ میدیاكانی ئیسرائیل ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌رته‌شی ئامریكا بۆ سه‌ر ئێران له‌ ئارادایه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net