3

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كاروانی پشتیوانی مرۆیی كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و هاووڵاتیانی ئۆروپایی، له سنووره‌كانی نێوان وڵاتانی یونان و توركیا ڕاگیراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌شداربووانی ئه‌و كارونه ڕایانگه‌یاندووه كه زیاتر له چه‌ند كاتژمێر له سنووره‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا ڕاگیراون و ته‌نانه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر پاسپۆرته‌كانیاندا گرتووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان و هاوكات له ڕێگه‌ی یاساوه دژ به ڕژیمی توركیا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.