3

به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، وڵاتی ئیتالیا هه‌موو چالاكییه‌كانی باڵوێزخانه‌كه‌ی له ئێران ڕاگرتووه و ڕایگه‌یاندووه كه كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، باڵوێزیخانه‌ی ئیتالیا له ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌بیاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تا كاتێكی نادیار چالاكییه‌كانی ڕاده‌گرێت و داوای له هاووڵاتیانی ئیتالیا كردووه كه له زووترین كاتدا ئێران به جێ بهێڵن. جێگای ئاماژه‌یه ده‌وڵه‌تی ئیتالیا سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ی هێشتا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌م بڕیاره په‌سه‌رند كرابێت.