3
شیركه‌تی كه‌شتیڕانی مێرسك كه گه‌وره‌ترین شیركه‌تی بازه‌رگانی جیهانه، ڕایگه‌یاند: به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، هه‌مه‌وو چالاكییه‌كانی له به‌نده‌ری حه‌یفا ڕاگرتووه.
به‌نده‌ر حه‌یفا له ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی دا ڕاده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت كرا، ٧٠ له سه‌دی كاروباری ئه‌و به‌نده‌ره سه‌ر به شیركه‌تی “ئادانی پورتس“ی سه‌ر به هندووستانه و ٣٠ له سه‌دی دیكه‌ی سه‌ر به گرووپی ئیسڕائیلی گێدووته. ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و به‌نده‌ره زیانێكی زۆر به ئابووری ئیسڕائیل ده‌گه‌ینێت و چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و وڵاته خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون.