10
“ڕەزا ڕەمەزانزادە” بەندکراوی سیاسی لە زیندانی تاران، لە کاتی بەندکرانیەوە لە بەندی تاوانە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو زیندانەدا ڕاگیراوە و لە مافی پەیوەندی گرتن لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
ئەو چالاکوانه سیاسییە ڕۆژی ٣٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بۆ تێپەڕکردنی حوکمی ١٨ مانگ زیندان کە بە تۆمەتی “هاوکاری لە گەڵ گرووپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی” بە سەریدا سەپێندرابوو، دەستبەسەر کرا. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانیەوە لە بەندی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگیراوە و لە دۆخێکی خراپی تەندرووستیدا دەژی.