6
“موزڵووم عه‌بدی” فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دمۆكراتیك له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی سووریا له سه‌ر كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری له به‌ندئاوی تشرین ڕێكه‌وتوون.
ناوبراو له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه به‌رخۆدانی خه‌ڵكی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆ پاراستنی ژێرخانه‌كان، سه‌ركه‌وتوو بووه و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی سووریا له سه‌ر كۆتایی هێنان به پێكدادانی چه‌كداری له‌و به‌ندئاوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئه‌مڕۆوه كێشه‌كانی نێوان ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان و حكومه‌تی نوێی سووریا نه‌ك به چه‌كداری به‌ڵكوو به دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.