ئه‌نجومه‌نی پاڵپشتی له منداڵانی ئێران، له ڕاگه‌یاندێك دا ڕێكه‌وتنی نێوان ئامووزش و په‌روه‌رش و هێزه ئینتزامییه‌كانی بۆ جێگیركردنی پۆلیس له قوتابخانه‌كان به توندی مه‌حكووم كرد.
ئه‌نجومه‌نی پاڵپشتی له منداڵان بابه‌ت و بڕگه‌كانی نێو ئه‌و ڕێككه‌وتننامه به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی منداڵان، سیاسه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ئه‌ركه‌كانی ئامووزش و په‌ره‌رش ناو بردووه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه، هه‌بوونی پۆلیس له قوتابخانه‌كان، كه‌ش و هه‌وای ترس به سه‌ر ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده ده‌سه‌پێنێت و فه‌زای ئامووزشی ئه‌منیه‌تی ده‌كات. شێوه‌ی ناڕوونی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ڕێكه‌وتنه و هه‌ڵسووكه‌وتی جیاوازی هێزه ئینتزامییه‌كان، نیگه‌رانی لای بنه‌ماڵه‌كان ساز كردووه و بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی قوتابیان، ئه‌بێ هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، پۆلیسی تایبه‌ت به منداڵان دابنرێت كه له‌گه‌ڵ پاراستنی مافی منداڵان ئاشنان و ڕێگه له پێشێلكردنی مافه‌كانیان ئه‌گرن. قوتابخانه شوێنی هێزی سه‌ركوت نییه و ئه‌بێ به زووترین كات ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه هه‌ڵوه‌شێته‌وه.