70
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه خوازیاری یه‌كگرتوویی دادخوازانی ئێران بۆ محاكمه‌ی به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامین.
بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كوردستان له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی نابێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی دادخوازی بنه‌ماڵه‌كان بكوژێته‌وه، به‌ڵكوو بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ده‌یه‌ی ٦٠ و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا ئه‌بێ یه‌كگرتووانه خوازیاری محاكمه‌ی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بن و پێكه‌وه هه‌وڵی بۆ بده‌ن.