34
فه‌رمانده‌یی ئینتزامی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به حیجابی شه‌رعی ڕایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی وا حیجابی ئیجباری له‌به‌رچاو ناگرن ههنجارشكێنن و ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه.
پۆلیسی ئێران له به‌یاننامه‌كه‌یدا، حیجابی ئیجباری وه‌كوو “به‌های ملی و مه‌زهه‌بی” ناو بردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی تووندی له‌و كه‌سانه كردووه كه له‌گه‌ڵ حیجبای ئیجباری دژایه‌تی ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زاییش له به‌خشنامه‌یه‌كدا فه‌رمانی به حه‌راسه‌تی ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كان دا تاكوو ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندنی بێ حیجابی له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان بگرن.