به‌یانی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی دووباره‌ی سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت، به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، وێڕای ئاماژه‌دان به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی و دادگاییكردنی ناداداپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكارییه وتراوه: شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و ده‌یان گیانی ئازیزی دیكه له ڕیزی ئێعدام دا ڕاگیراون. ئه‌مه ته‌نیا به‌شێكه له سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیمێك كه گیانی چالاكانی مه‌ده‌نی، كرێكاری و سیاسی به ئامانج ده‌گرێت و په‌تی سێداره وه‌كوو ئامرازێك بۆ كوژانه‌وه‌ی ده‌نگی ئازادیخوازی به‌كار دێنێت. شایانی باسه كه ٦١٠ چالاكی مه‌ده‌نیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ڕاگه‌یاندووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.