ڕاگه‌یاندنی چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ له‌ ئێران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ٨٦١ كه‌س له‌ دادخوازانی ئێران، چالاكانی مافی ژنان، پارێزه‌ران، چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، بریندارانی شۆڕشی ژینا و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام بوون.

واژۆكارانی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ داوایان له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كرد په‌یوه‌ست به‌ كارزاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدامی به‌ندكراوان به‌ تایبه‌ت زیندانیانی سیاسی بن و په‌ته‌یشنێك كه‌ ئاماده‌یان كردووه‌ واژۆی بكه‌ن. چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاند: په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی دوو چالاكی مه‌ده‌نی بوون كه‌ دژ به‌ تیرۆریستانی داعش خه‌باتیان كردووه‌ و به‌رگریان له‌ مرۆڤایه‌تی و مافی ژنان و منداڵان كردووه‌. ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی وێڕای هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی بێ تاوانبوونی په‌خشان عه‌زیزی، ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ی به‌ ئێعدام مه‌حكووم كردووه‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان گوشاریان بۆ دیوانی باڵای وڵات هاوردووه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ بێ تاوانه له‌ سێداره‌ بده‌ن. به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو چالاكانی سیاسی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانیان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ بخه‌نه‌ گڕ و ڕێگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌یان بگرن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net