ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوه‌ چه‌پ و دیمۆكراتیه‌كانی ئێران دژبه‌ سزای ئێعدام

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕێكخراوه‌ چه‌پ و دیمۆكراتیكه‌كانی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام و تۆمه‌تی بێ بنه‌مای به‌غی بوون.

له‌ به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی، محاكمه‌ی نادادپه‌روه‌رانه و بێبه‌ش بوونی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ، سه‌پاندنی تۆمه‌تی بێ بنه‌مای به‌غی به‌سه‌ر دوو چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی كه‌ خزمه‌تیان به‌ مرۆڤایه‌تی و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا كردووه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كراوه‌. له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌، ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ست و جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی دا تۆمه‌ته‌كانی به‌غی و تاغی وه‌كوو ئامرازێك بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنی نه‌یاره‌كانی به‌كار هێناوه‌ و ئێستاش ده‌یه‌وێت بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌تی سێداره‌، هاوینێكی دیكه‌ هاوشێوه‌ی هاوینی ده‌یه‌ی شه‌ست درووست بكات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net