ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” ڕاگه‌یاندنی ژماره ١١ی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بڵاو كرده‌وه.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه: كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخواز: به‌یانی دووشه‌ممه ئاگادار كراین كه “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی سه‌قز، له زیندانی ناوه‌ندی سه‌قزه‌وه بۆ شاری سنه گوازراوه‌توه. پاش به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكارییه، یه‌كێك له به‌رپرسانی زیندانی سه‌قز وتوویه: “عوسمان ئیسماعیلی”یان بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكاری پزیشكی و ئیدامه‌ی ڕه‌وه‌ندی ده‌رمانكردنی بۆ پزیشكی دادی سنه گواستۆته‌وه. ئه‌م گواستنه‌وه‌یه به شێوه‌ی نهێنی ڕوویداوه و هێشتا بنه‌ماڵه و كۆمیته‌ی به‌رگری له ناوبراو له شێوازی كواستنهوه و شوێنی ڕاگیرانی ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه. ئایا بڕیاره له ناوه‌ندێكی ده‌رمانی سنه به‌سته‌ری بكرێت؟ یان ته‌نها بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكاری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی شاری سنه كراوه؟ ئێمه ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” وێڕای ئاگاداربوون له دۆخی ناجێگیری ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه، هه‌ڵسووكه‌وتی ناڕوونی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و بێخه‌به‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ڕه‌وه‌ندی ده‌رمانكردنی به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌ینین كه مافی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكارییهیه كه له ده‌رمانی هه‌نگاو به هه‌نگاوی “عوسمان ئیسماعیلی” ئاگادار بكرێننهوه.