كۆمیته‌ی به‌رگری له عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی خه‌ڵكی سه‌قز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه، ڕاگه‌یاندنی ژماره ١٤ خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه، “عوسمان ئیسماعیلی” له به‌رواری ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له زیندانی سه‌قزه‌وه به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ پڕۆسه‌ی ده‌رمانیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی سنه كراوه، چه‌ند نه‌خۆشی هه‌یه و به‌رپرسانی زیندانی سنه وێڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر ئازمایشی “ام،ئاڕ،ئای”، له ڕاده‌ست كردنی به‌ڵگه‌ی تاقێگه به پزیشكی بسپۆڕی مێشك و ده‌روون خۆده‌بوێرن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه پزیشكی بسپۆڕ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌و چالاكه كرێكارییه تووشی ته‌نگی نۆخاع و به‌ریه‌ك كه‌وتنی چوار مۆره‌ی بڕبڕه‌ی پشت بووه و ئه‌بێ به زووترین كات نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت تاكوو فه‌له‌ج نه‌بێت. “عوسمان ئیسماعیلی” پێشتر به بۆنه‌ی نه‌خۆشی فه‌تق ڕه‌وانه‌ی ده‌رمانگا كرابوو، به‌ڵام هێشتا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ر نه‌گرتووه و تا به ئه‌مڕۆ به هه‌زینه‌ی خۆی سه‌ردانی پزیشكانی بسپوڕ له بواره‌كانی دڵ، ده‌مار، مێشك و ده‌روونی كردووه. كۆمیته‌ی به‌رگری له عوسمان “ئیسماعیلی” ڕێگری به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی كوردستان له ده‌رمانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه به ئه‌نقه‌ست ده‌زانێت و داوا له هه‌موو ئینسانه ئازادیخوازه‌كان، كرێكاران، ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان ده‌كات له ئاست پێشێلكارییه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گڕ بۆ ئه‌وه‌ی چالاكانی سیاسی و كرێكاری له زیندان ئازاد بكرێن.