كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی گوڵان، ڕاگه‌یاندنی ژماره ١٦ی خۆی له‌سه‌ر باروودۆخی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بڵاو كرده‌وه.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه ١٣ی گوڵان، “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی خه‌ڵكی سه‌قز له زیندانی سنه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز گوازرایه‌وه. هێشتا هۆكاری ئه‌و گواستنه‌وه‌یه ڕوون نییه، به‌ڵام ڕاگوێزرانی “عوسمان ئیسماعیلی” له حاڵێكدا ڕووی داوه كه ناوبراو له ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ده‌رمان بۆ زیندانی سنه گوازرابوو. ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی گوڵان پاش وه‌رگرتنی ئازمایشی دڵ بڕیار درا نه‌شته‌رگه‌ری دیسكی كه‌مه‌ری بۆ بكرێت، به‌ڵام له كرده‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا به‌رپرسانی زیندانی سنه ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ زیندانی سه‌قز تاكوو ڕه‌وه‌ندی ده‌رمانی ناوبراو پاش ٨١ ڕۆژ به ناڕوونی بمێنێته‌وه. كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كوردستان به به‌رپرسیاره‌تی سه‌ره‌كی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه ده‌زانێت و داوا له هه‌موو مرۆڤه ئازادیخوازه‌كان، ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری له ئێران و جیهان ده‌كات له به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه گیانی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی له ئێران له مه‌ترسی دایه و بێده‌نگی ئێمه مه‌ترسی له سه‌ر ژیانیان ساز ده‌كات و قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.