پاش به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دادستانی ڕه‌شت ڕێگه‌ی به گواستنه‌وی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، ئه‌و چالاكه كرێكارییه له زیندانی لاكانی ڕه‌شت تووشی عفوونه‌تی نینۆك بووه و نه‌خۆشی په‌نجه‌كانی دیكه‌شی گرتووه‌ته‌وه. پێشتر پزیشكانی ده‌رمانگای زیندان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی ئه‌و به‌ندكراوه له داهاتووی نزیك دا هۆشداریان به به‌رپرسانی قه‌زایی گیلان دابوو. پاش ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌وڵ و ته‌قه‌لای چالاكانی مافی مرۆڤ و بنه‌ماڵه‌ی شه‌ریفه به سه‌ره‌ئه‌نجام گه‌یشت و ئه‌و به‌ندكراوه ڕۆژی ڕابردوو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كرا. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، به‌ندی ژنانی زیندانی لاكانی ڕه‌شت ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی نییه و به‌رپرسانی زیندان له جیاتی دابینكردنی ئیمكانات، به‌ندكراوانی نه‌خۆش له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش ده‌كه‌ن.