ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت، پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سنه، له زیندانی ئه‌و شاره‌وه بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت گوازراوه‌ته‌وه.
“شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت، ڕۆژی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٠ی به‌فرانبار بۆ زیندانی سنه ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا ته‌نیا دوو جار توانیویه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی بگرێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ند جار ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. هه‌روه‌ها “سیرووس فه‌تحی” هاوژینی شه‌ریفه بۆ ماوه‌یه‌ك به بیانووی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی هاوژینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.