ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و پێنج ڕێکخراوی مەدەنی و مافی مرۆڤی چالاک لە کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش، “پلاتفۆرمی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئێران”یان ڕاگەیاند.
ئەم هاوپەیمانێتییە لەلایەن شەش ڕێکخراوی چالاکی بواری مافەکانی مرۆڤ، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، لەم قۆناغە هەستیارەدا دامەزراوە. رێکخراوەکان بریتین لە :ڕێکخراوی جیهانی کورد، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هانا، كوردستان تریبۆناڵ، ناوندی پهیامنێرانی مافی مرۆڤی كوردستان، ناوهندی مافی مرۆڤی زاگرۆس. ئەم ڕێکخراوانە هەموو توانای خۆیان وەگەڕ خستووه بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی پلاتفۆرمەکە، کە بریتین لە : ١-ئاسانکاری لە پەیوەندی و هاوکاریی نێوان ڕێکخراوە چالاکەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ بە مەبەستی پێشخستنی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئێران.٢- لەقاودانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و چوونە هانای قوربانیانی سهركوت. ٣-گەیاندنی ڕاپۆرت و بەڵگەنامەی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ بۆ ناوەندە جیهانیی و دادگا نێۆدەوڵەتییەکان. ٤- ڕاکێشانی پشتگری بۆ چارەسەریی دۆزی کورد لە ئێران. ئهو پلاتفۆرمه داوای له ههموو ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ له سهراسهری جیهان كردووه تاكوو پشیگرییان لێ بكهن و ههروهها داوای له قوربانیانی سهركوتی ڕژیم كردووه بهڵگه و شایهتییهكانیان بۆ ئهو پلاتفۆرمه بنێرن تاكوو بتوان ڕێ و شوێنی پێویست دژ به تاوانكاران بگرنه بهر.