28
ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، گه‌نجێكی خه‌ڵكی گوندی خلیچیانی سه‌ر به شاری سنه به ناوی “ئارمان به‌نه‌فشی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، پاش ڕزگاركردنی سێ كه‌س له نێو بیرێكی ئاودا، خۆی گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئارمان به‌نه‌فشی” له‌كاتی سه‌ردانی خانهباخهكهی ده‌نگی دراوسێكانی بیستووه و كاتێك به‌ده‌م هاوار و نزایانه‌وه چووه، بینیویه كه سێ كه‌س كه‌وتوونه‌ته نێو بێرێك دا. ئه‌و گه‌نجه ئازا و بوێره هه‌ر سێ كه‌سه‌كه‌ی ڕزگار كردووه، به‌ڵام خۆی گیری خواردووه و كاتێك هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ڕزگاری ده‌كه‌ن، ده‌بێنن كه گیانی له‌ده‌ست داوه.