27
“نه‌سرین شاكه‌ره‌می” دایكی نه‌مر “نیكا شاكه‌ره‌می” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری تاران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد خۆشكی نیكایان به ناوی “ئایدا شاكه‌ره‌می” به بیانووی تۆڕدانی حیجاب ڕفاندووه.
نه‌سرین له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی ڕابردوو “ئایدا شاكه‌ره‌می”یان به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی ئیجباری ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. “نیكا شاكه‌ره‌می” له تیكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، له ڕێكه‌وتی ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئه‌شكه‌نجه و كوژرا. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی شاكه‌ره‌می پاش ده ڕۆژ ته‌رمی كچه‌كه‌یان له كه‌هریزه‌ك شناسایی كرد.