23
					
					
                    
						                    
                
            
ڕۆژی چواری پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، دوو كرێكاری به‌لووچی بێ ناسنامه به ناوه‌كانی عه‌بدۆلمالك ئاسكانی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و یاسین پهكرپووشیده له بازگه‌ی پشكنینی شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو گه‌نجه به‌لووچه خه‌ڵكی گوندی گهزدانی سه‌ر به شارستانی ڕاسك بوون و به‌هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كانیان ڕوویان له پارێزگای كوردستان كردبوو. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و دوو هاووڵاتیه به‌لووچه له كوشتارگه‌ی مه‌ریوان كاریان كردووه و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.
 
			         
			         
			         
                    