25
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، “ئەمان جەلالی‌نژاد”، مامۆستا و وێنەکێشی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئەهواز، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە شەش ڕۆژی ڕابردووەوە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ئەو موعه‌لیمه لەبەردەستدا نەبووە و به‌دواداچوونی بنەماڵەكه‌ی بێ ئاکام ماوەتەوە. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چالاكه سنفیه ڕوون نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.