ڕفاندنی مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی پووشپه‌ڕ، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ ناوی “ڕامین قادری” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ڕفێندرا.

“ڕامین قادری” پێشتریش دوو جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ڕامین له‌به‌رده‌ست دا نییه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net