له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی پاكده‌شت به ناوی مێهدی نه‌زه‌ری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت سه‌ره‌تای مانگی موحه‌ڕه‌م مێهدی نه‌زه‌ریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و وێڕای تێپه‌ڕبوونی سێ حه‌فته به سه‌ر كاتی ڕفاندنی ئه‌و شارومه‌نده، هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه به میدیاكانیان وتووه كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ ئازادی ڕۆڵه‌كه‌یان داوای وه‌سیقه‌ی سێ ملیارد تمه‌نیان كردووه و توانای دابینكردنی ئه‌و بارمته‌یان نییه. شایانی باسه كه مێهدی نه‌زه‌ری هاوڕێی دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دڕه‌زا ئێسكه‌نده‌ری و بێهناز ئه‌فشاره و پێشتریش چه‌ند جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كرابوو.