2
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی یووسف بازه‌رگان و ناسێح ئه‌زه‌ن، هه‌روه‌ها ١١٥ شارومه‌ندی خه‌ڵكی كرماشان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی یووسف بازه‌رگان و ناسێح ئه‌زه‌ن و ئه‌و دوو شارومه‌نده‌یان به توندووتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ١١٥ كه‌س له شاری كرماشان به تۆمه‌تی “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” له‌لایه‌ن ئیداره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ٥٤ كه‌سیان پاش لێپرسینه‌وه، به دانانی بارمته ئازاد كراون.